23.07.2017

فیدایییە داستان دەخوڵقێنێت

ئێمە شەڕزانانی ئازادیخوازی گەلین لەسەر بنەمای فیدایی بون، فیدایی گەل دەڵێت "من نیم، گەل لەمندا بوونی هەیە". تایبەتمەندی فیدایی بوون بەتەنیا بۆی هەیە شەڕەكە بخاتە بەرژەوەندی ئێمەوە، ئەمەش تایبەتمەندییەكی ئاسان نییە...

 

 

رێبه‌رایه‌تی

ئەمڕۆكە هەموو دنیا باس لە ڕێبازی تێكۆشانی گەلی كوردی بوێر و ئازا دەكات. ئەڵمانیا و ئەمریكا وەك بەهێزترین هێزی بەڕێوەبەری ڕێبازی داگیركاری ئەمپریالیستی لە دنیادا سەرەڕای ئەوەی تا بەنینۆكییان خۆیان پڕ چەك كردووە، لەبەرامبەر ژنانی كوردو گەلەكەماندا كە چەكێكی ئەوتۆیان نییە كەوتوونەتە نێو سەرسامییەوەو دەڵێن"شەڕزانانی چاو نەترس" مەبەست لێرەدا؛ بونمان بە گەلێكی فیدایی، هۆكارەكەی ئەوەیە كە خاوەنی ژیان و خاوەنی شەڕین. لەمە دەترسن، ئەگەرنا تەكنیكێكی ئەوتۆمان بەدەستەوە نییە كه‌ ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئەوان. ته‌نها به‌ ڕۆح و ناخی خۆیان شەڕ دەكەن، بەڵام واتای ئەمەش ئەوەیە ئەگەر باش رێكبخرێ و بەڕێوەببرێ ئەوا دەبنە گەلێكی خاوەنی شەڕی گەلێك كە ببنە مایەی غەم و پەژارەیەكی گەورە بۆیان.

هەندێك بە پشتبەستن بە سەرباز و سوپای بەكرێگیراو، هەندێكیش بە پشتبەستن بە سەرمایەی بازاڕی ژن، گوزارە لە بەهێزبوونی خۆیان دەكەن. دەشێ لە سوپادا ژن و پیاو پێوانەی بەهێزی بن. هێندەی پەیوەستبوونی كەسانی دەورتان بەهێزن. دەشێ ئەمانە منداڵ، هاوسەر و خزم و كەس و كار بن، بەڵام بەهێزترین پەیوەستداری، پەیوەستداری فیداییانەیە، پەیوەستداری قارەمانانەیە، لە بزاوتی ئێمەدا ئەمە بەڕادەیەك باوە. من لەو گۆڕەپانەدا كە لێی دەژیم بەدەیان هەزار كەسم لەخاڵی مردنەوە بەرەو خاڵی فیداییانە هێنا. ساڵانی سەرەتامان بە شەهیدبوونی قارەمانانە بەسەربرد، تا ئێرەمان هێنا. ئەم گەورە شەهیدانەمان توانیویانە ببنە خاوەنی هەنگاوێك كە پێویستە ئێوە بە گەورەترین فیداییبوونتانەوە پێشوازییان لێ بكەن. هەموو ئەو ساڵانە، بە ئەندازەیەك لە هەر رۆژێك لە رۆژانی ساڵدا بە شەهیدێك، بە خۆفیداكردن هەل و دەرفەتی ژیانیان بۆ ئێوە رەخساندووە. لەم واتایەدا گەریلایەكی "PKK" بەڕاستیش فیداییە. فیدایی، ئەو كەسانەن كە گەورەترین داستان دەخوڵقێنن، تایبەتمەندییەكیش كە دووژمن زۆر لێی دەترسێ، ئەم میلیتانێتییە بوێری و فیداكارییەی "PKK"یە.

لە راستینەی رێبەرایەتی بڕوانن، مرۆڤی لەدۆخێكی بێ باوەڕی و نائومێدییەوە "بەهێندەی ببێ بە فیدایی" بەختەوەر نەكرد ؟ بەڵێ من فیداییم ئامادەكرد. سەرجەم ئەو پێكهاتەی من ئامادەم كرد فیدایین. فیداییبوونتان تەنانەت بە ئەندازەی زیاتر لەمن بە شان و شكۆیە. بەڵام چ بەهۆكاری ئۆبژێكتیڤانە بێت یان سۆبژێكتیڤانە، كاتێك نەبوو بە چارەسەرییەكی پڕاوپڕ، كە هێزێكی وەهای نەدا بۆ سەركەوتن، له‌گه‌ڵ ئەو لاوازییانەی نیشانی دەدەن دەمانخاتە نێو ئەندێشەوە. بەو هۆیانەوە بێ خواست و ویست ناچاربووم بەسەرتاندا بێم. گەنجانی فیدایین، لایەنی فیداییانەتان زیاترە، بەڵام گەنجی فیدایی بەدەر لە هونەری شەڕ ژیانی تر ناژین. دەكرێ بڵێن"گیانێكمان هەیە، لەوە زیاتر چیتان لێمان دەوێ"بەڵام مەسەلە خواست و نەخواستی من نییە، مەسەلە مەسەلەی چۆنێتی بەرجەستەكردنی هەبوونە، مەسەلەی گەیشتنە بەو راستینەیەی كە پێی دەگوترێ رزگاری نەتەوەیی، ناسنامە، ئازادی یاخود سەرلەنوێ قازانجكردنەوەی مرۆڤە لەبەرامبەر راستینەی هێزی لەنێوبەری. ئێستاكە ژیان و گیانتان لەسەر دەست راگرتووە، یەك بە یەك وەك فیداین، وەك هێزێكی فیدایی قسەتان كرد كە زۆر كەم بە نسیبی سوپایەك دەبێت. سووپایەك كە بووێری و ئازایی و چەمكی فیداكارانەی وەهای لەیەك كۆكردبێتەوە، شكست ناهێنێت. ئەوەش كە شەڕ بەرەو سەركەوتن دەبات ژیانێكە كه‌ پشتی بە بوێری و ئازایی و زەحمەتی وەها بەستووە. ئێوە لەڕاستیدا بناخەییترین پێویستییەكانی سەركەوتنتان بەجێهێنا، هێزی دانبەخۆداگریتان نیشاندا، نیوەی سەركەوتنتان دەستنیشان كرد، بەڵام لە ئێستا بەدواوە لە شەڕزانیدا ئاقڵ دەبین، ئەگەر وا بكەین ئەم دوژمنە بەسەرماندا نایەت. ئەگەر بێت، ئێمە هەموو كاتێك مردنمان لەبەرچاو گرتووە و فیدایین، سامناك و سەرسووڕكەرانە لێیان دەدەین، دەكوژرێین، بەڵام زیاتر دەكوژین و دوژمن لەم وڵاتەدا وەها نامێنێتەوە. دەكرێ بیربكرێتەوە كەسێكی فیدایی تازە بەشداربوو بە ریزه‌كانمان بەتەنیا دەرەقەتی گەورە تیپێكی سەربازی دێت. هێز و تاقەتی كەسێكی فیدایی هێزێكی گەورەیە و تێكڕای پێكهاتەكەمان فیدایین. ئێمە شەڕزانانی ئازادیخوازی گەلین لەسەر بنەمای فیدایی بون، فیدایی گەل دەڵێت "من نیم، گەل لەمندا بوونی هەیە". تایبەتمەندی فیدایی بوون بەتەنیا بۆی هەیە شەڕەكە بخاتە بەرژەوەندی ئێمەوە، ئەمەش تایبەتمەندییەكی ئاسان نییە. لەو بڕوایەدا نیم لە دنیادا هێزێكی دیكەی وەك ئێمە هەبێت لەشەڕدا فیدایی بێت. رێژەیەكی بەرزی هەڤاڵانمان بەمشێوەیە دەچێتە سەر دوژمن، خودی ئەم بەسەرداچوونە نیوەی سەركەوتنە.

سەرهەڵدانی بەهەزاران ژنی فیدایی بەرەو شاخەكان رووداوێكی مێژووییانەیە. ئەمە لەكاتێكدا پێشتر كە دەیانگوت "ژن باری قورسن، چییان لێبكەین" پێمگوتن"ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن باری قورس، لەڕاستیدا هێزێكی گەورەی فیداییە. هاتنی ئەو هەڤاڵانە بۆ ئەو شوێنانە هاوشان بە چەمكی خۆ فیداكردن، بوێری و ئازایەتیش دەردەبڕێ، ئێوە ناتوانن ئەمە بنرخێنن و بە هەڵوێست و هزری دەرەبەگایەتی كۆن و دواكەوتووانە و لەچاوی سیستەمەوە لێیان ده‌ڕوانن، ئەمە هەڵوێستێكی راستیخوازانە نییە. دەشێ هێزی ئەوەتان نەبێت و نیشاندانی هەڵوێستی راستیخوازانە زەحمەت بێت، بەڵام چەمكی منیش بەو رەنگەیە". كاتێك راستی و دروستی ئەم چەمكە دەركەوتەڕوو زۆرێكیان گوتیان"هەموومان لەسەنگەردا بەرخۆماندا، هیچ كەس راینەكرد، هیچ وەك بیرمان لێدەكردنەوە نەبوون، لەشەڕەكانی دواتریشدا راستییەكان روونتر بوونەوە".

ژنان فیداكاری زۆر گەورە دەكەن و بە ئەندازەیەكی بێ وێنە پەیوەستبوونی خۆیان نیشان دەدەن. هەروەها گەورەترین فیدایی لە ژنان دا بەدیار دەبێت. چۆنێتی خۆسووتاندنیان بە پابەندبوونیان بەئێمەوە بەشێوەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەرانە نیشاندا. سەرباری ئەمانە ئەوە بەس نییە. ئەم پەیوەستدارییە منیش زۆر دەخاتە زەحمەتییەوە. تەنیا شتێك كە بیكەم بەهێزكردنی ژنە بەشێوه‌یه‌كی راستیخوازانە. ژنانی دەوروبەرم كەسانی سادە و ساكار نین، هەموو بە دوا ئەندازە كچانی میلیتان و فیدایین. لە پێوانەكانی "PKK" بڕوانن، بەتەواوی رەنگدانەوەی منە و رێی شتێكی تری تێناچێت. تاكە كچێك نییە كە لەسەر هێڵی فیدایی نەبێت، بەهیچ شێوەیەك ئالودە و داماوی رەگەزی بوونی نییە و تا دەچێت پێشدەكەوێت. كەسایەتی ژنی ئیدی گەورەبووە، تا دوا ئەندازە گۆڕان و پێشكەوتن بەرەو كەسایەتییەكی سیاسی و رێكخستنی لە ئارادایە و بەهیچ شێوەیەك خۆیان بە ئامرازێكی بازرگانی نابینن و لێكنادەنەوە، زۆر بوێر و بەجەرگن. ئاشكرایە تەواوی ئەم تایبەتمەندییانە هەر لەخۆوە دەرنەكەوتوون. ئەمانە ئەنجامێكی بێ ئامانی شیكار و ئەنالیزەكانمانە، ئەنجامێكی تێكۆشانە. بە ئاسانی ناخوڵقێنرێ، بە شەڕ و تێكۆشانێكی گەورە بەدەست دێت.

هەموو كچەكانی نێو ریزەكانمان فیدایین.. خۆیان سووتاند، دەزانن شەهیدی گەورە "روناهی"، بەخوێندنەوەی شیكارەكانی رێبەرایەتی بەو ئاستە دەگات و دێت و دەڵێت"بۆ ئەوەی شایسته‌بم‌ دەیكەم". بیربكەنەوە نمونەیەكی بچووكە. كە دەیەوێ لە ئەوروپاوە روو لە وڵات بكات دەڵێت" سەرەتا لەخۆمانەوە دەستپێدەكەین". كە ئەمەش وەڵامێكە بۆ شیكارەكان، ئەویش كیچێكی تازە پێگەیشتووە، لە ئەوروپا گەورەبووە، هەنگاوی یەكەم دەهاوێ، بەڵام شانبەشانی یەكەمین هەنگاویشی وەڵامێكی گەورە دەداتەوە. ئالوودەكراوی و سووككراوی ژن و بێ نیشتمانی و لەلایەكی تریشەوە راستەوخۆ راستییەكانی ئیمپریالیزم دەبینێت؛ بەدوایدا چالاكی ئەنجام دەدات. لەڕاستیدا هەڤاڵێكی سەرسوڕهێنەرە. زۆر خوازیار بوو لە وڵاتەكەیدا شەڕ بكات. بەڵام هێندە بێ سەبر بوو دەڵێ"من لەخۆمەوە دەستپێدەكەم". بەڕاستی كەسایەتییەكی زۆر جددی و گەورەیە. كەسایەتییەكە لەكات و شوێنی خۆیدا پەیام و بانگەوازی بەشێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێشانە لێكدەداتەوە و تێدەگات. نرخێكی زۆر گەورە و بێ وێنەیە. بێریڤان یش وەهایە. رەهشان كە لە ئیزمیر خۆی سووتاند، زەكییە كە لەبورجەكانی ئامەد ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، ئەویش بەو شێوەیە. بەهەزارانیان بۆ ئەوەی خۆیان تەسلیم نەكەن دوا گوللە و نارنجۆكەكانیان بەخۆیاندا تەقاندەوە، یان لە بەرزاییە سەختەكانەوە خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە. لەم مژارەدا كچان پێشەنگن.

ئەگەر هەر لێرەوە كەسایەتی زیلان بكەینە جێی باس و خواس، و بەدوای ئەویشدا گوزاره‌ له‌ سەما یوجە و هاوڕێ فیكری بایگەلدیپێویست بكه‌ین بۆ گه‌یشتنه‌ گەوهەری مژارەكە ده‌بینین پەیوەستداری ئەم هەڤاڵانە بە پرەنسیپی گشتییەوە قسەی لەسەر ناكرێ و بەها و نرخی بەرزیان هەیە، بە هێزێكی پیرۆز، بوێری و بەجەرگی و فیداكاری گەورەن. بەتایبەتی باس لە خۆبەشین بە من دەكەن. ئەم شەهادەتانە شەهادەتی زۆر گەورە و هێزبەخشن. لێرەدا گرنگترین خاڵ، بێ هومێدی نییە، بەپێچەوانەوە شەهیدی پەیوەستداری گەورە بەژیانەوە و تەرزی سەركەوتنن. پێویستە ئەمە زۆر بەڕوونی دەربخەینەڕوو؛ شەهادەتی بچووكترین كەموكورتی و ناتەواوی نین، شەهادەتی خاڵێكن كە خۆیان بەتەواوی تێدا تەواو كامڵ و بێ كەموكورتی كردووە. ئەم شەهیدانە لە بەرزترین ئاستدا دەبنە فەرماندار و كەسایەتی شەڕزانی راستەقینەی ئەم پارتییە، ئەم لەشكرە. ئەمانە كەسایەتی فیدایی هەروا سادە نیین، وەك خودی خۆیان لە وەسیه‌ت و نامە و نووسینەكانیاندا لێوەی دواون، هەموویان هێڵێكن، هێڵێك كە پارتیمان پەسەندیكردووە. تێكڕای ئەمانە مانایەكیان هەیە. دەیانەوێ لە لاوازی و بێ كەسایەتی ژن رزگاریان بێت و وەڵامێكی وەها سەرسوڕهێنەرانەی سەرنجڕاكێشی ئازادی بدەنەوە. پێویستە لێیان تێبگەین. ئەگەر پێویستییەكان جێبەجێ نەكەن، چۆن دەتوانن خۆتان لەشوێنی پیاو بەجێبكەن ؟ ئەرك زۆر قورسە، ناتوانن هیچ نكۆڵی لەمانە بكەن. ئەگەر بەڕاستی هەڤاڵ و هاوڕێیانبن، لە ژیانی خۆتاندا یەكەمین و سەرەكیترین شوێن بە زانینی واتاكانیان و سەندنەوەی تۆڵەیان دەدەن. هیچ بە هەڵە تێگەیشتن نەیەتە كایەوە، ئێمەش لەناو پارتیدا بەپێی هێزی خۆمان ئەوەی دەمانەوەی بەرقەراری بكەین، پێویستییەكانی ئەم هێڵەیە.

ئەگەر هێزێك، بەڕێوەبەرایەتییەكی وەهای گەل كە بوێرانە و بەسەری بەرزەوە بەرەو مردن دەڕوات، میلیتانەكانی بەم شێوەیە فیدایی بوون و مردن بەهیچ دادەنێن، ئەگەر ئەم دیاردەیە بە راستیخوازانە لێكنەدرێتەوە، مێژوو دەمانخاتە بەر گەورەترین لێپرسینەوەوە. چ لەناوەوە چ لەدەرەوە هەموو كەسێك بۆ شكست پێهێنانمان بەیەكڕا لە ئامادەباشیدان. دۆستەكانیش بەپێی پێویست هاوكاری و پشتیوانیمان ناكەن، لە رەوشێكی وەهادا ئەوەی دەمێنێتەوە یەكینەیەكی زۆر بچووكە كە زۆر پێویستە سەرەڕای هەموو شتێك بزانێ شەڕ بكات. بێگومان كەسایەتی گەورە لەم جۆرە دۆخانەدا دەردەكەوێت. قۆناخی قارەمانێتی و قارەمانان لەقۆناخی وەهادا تەنیا دەكرێ بە تێكۆشانێكی سەركەوتووانە دەركەونەڕوو. ئەگەرنا لەقۆناخێكی ئاسان بۆ ملیۆنان؛ لەقۆناخێكدا كە بەملیۆنان راپەڕین و بەشداری شەڕیان كرد هیچ پێویستییەك بە قارەمانێتی نابێت. ئەگەر لەئان و ساتی ئاوەها تەنگدا خەبات و تێكۆشانی مشتێك فیدایی رێگە لەپێش مێژوو دەكاتەوە، سەركەوتن لە سەرهەڵدانی جەماوەردا مسۆگەر دەكات، ئەم كار و خەباتە لەسەروو هەموو بەها و نرخێكەوەیە.

ئێستا سەرجەم "PKK" بەبڕیارە لەسەر ئەم هێڵی فیداییە. فیدایین، كێ لەگەڵا ئەمانەدا بەڕێكەوێ بەهێزی گەورەی ئەوان، دەڕووخێنێ و دەسوتێنێ. هەموویان گیانیان لەمشتی خۆیان ناوە، لەلای ئێمە هەموو كەسێك فیداییە، هەموو شتێكی دەخاتە گۆڕێ و كاردەكات. تا كۆتا هەموو یەك بەیەك فیدایین و لەنێو تێكۆشاندان. بەهیچ شێوەیەك شكست نایانگرێتەوە. بە شەرەف و غروورەوە دەژین، ژیانی ئێوەش لەوەو دوا شەرەفمەندانە دەبێت، ئەمە بەنرخترین و راستترینە.

بژارده‌یه‌ك له‌ دیالۆكه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان له‌ په‌روه‌روه‌رده‌ی ئه‌كادیمیای كادرۆ له‌ سوریا

پیاوێتی، واتای ئافراندنی جوانی و یه‌كسانی مه‌زنه‌!

ئه‌گه‌ر پیاوی کورد ئازادی فه‌تح نه‌کات و به‌شێوه‌یه‌کی بێ ئامان له‌گه‌ڵیدا ئاوێته‌ نه‌بێت، ئه‌وا بێگومان ده‌بێته‌ مه‌ترسیدارترین سه‌ره‌ڕۆ و بگره‌ دوژمنی ژنانیش...

دۆگماتیزم و مه‌زهه‌بگه‌رایی و ئایین له‌ یۆتۆپیای ئازادییدا

جیاوازێکی سه‌ره‌کیی یۆتۆپیای ئازادیی له‌ گه‌ڵ مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی، وه‌فادارییه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌خلاق، لایه‌نگیرییه‌تی له‌ ئه‌خلاق و پاپه‌ندیی و شکۆمه‌ندیی و رێزگرتنیه‌تی له‌م ...

زیلان و سه‌ما نازناوی یەكانگیركردنی شەڕو ژیانن

ژنە میلیتانەكان بانگەوازی شەڕن. گەر دەمانهەوێ لە سەما و زیلانەكان بگەین، ئەوانە خواست و ئارەزووی بانگەوازی شەڕێكی گەورە و ژیانێكی پڕ خواست و واتادارانه‌ن. هەر دووكیان چەندە لەنێو یەكدان. هەمانە پرەنسیپێكن و ئێمەیش...

2017 © Partiya Karkerên Kurdistan (PKK)
[email protected]